کەسێک بە ناوی زەکات دزی لە خەڵکی قەزای کەلار دەکات

کەسێک بە ناوی زەکات دزی لە خەڵکی قەزای کەلار دەکات
تۆمەتبارێک لە قەزای کەلار، پارەی بیانی لای خەڵکی بەتەمەن گۆڕیووەتەوە بەوەی دەیەوێت زەکات بە پارەی عێراقی بداتە خەڵکی، بەڵام دزی لەو خەڵکە بە تەمەنانە کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان: "دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا چەند هاووڵاتییەک لە قەزای کەلار سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کە کەسێک بەناوی پێدانی زەکات و یارمەتیدانی هەژاران بەپارەی بیانی و دواتر گۆڕینەوەیان بەدراوی عێراقی لەوماڵانەی کە پیرو پەککەوتەن دواتر بەبەکارهێنانی فێڵ دۆلاری پێیان داوەو بەناوەی وەرگرتەوەی باقی پارەکەی بڕەپارەیەکی زۆری لێ دزیون".

کەسە دەستگیر کراوە و لە لایەن پۆلیسەوە رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.




k24 -
Top