هه‌ولێر.. كه‌سێك به تۆمه‌تی دزی كردن له ماڵان ده‌ستگیر كرا
مقه‌ده‌م شێرزاد هادی ره‌سوڵ، بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور راگەیاند، دوای حاڵه‌ته‌كانی دزی كردن له دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو رووداوانە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەین.
گوتیشی: تۆمه‌تباره‌كه بە ناوی (هـ.ج.ع)، تەمەن (29) ساڵه. دوای دەستگیر کردنی دانی ناوه بەتاوانەکەی و به پۆلیسی راگه‌یاندووه، كه کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە دوو ماڵ لەو گه‌ڕه‌كانه دزیوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 444ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 به‌ند كراوه.
k24 -
