له شه‌ش مانگی ڕابردوودا هاوكاریی جۆراوجۆر پێشکەش بە 430762 ئاواره كراوە
پاش ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار خێزان له شار و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له ساڵی 2014 و ساڵانی دوواتر، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 10 كه‌مپی نیشته‌جێكردن به هاوكاریی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران و ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كانی هه‌ولێر دروست كران و ئه‌ركی ئیدارە و ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی كه‌مپه‌كان به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سپێردرا. له‌و ساڵه‌وه تاكو ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاریی جۆراوجۆریان پێشكه‌ش ده‌كرێت. به‌پێی دوایین ئاماری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق 107 چالاكیی له سێكته‌ره‌كانی خۆراكی، ناخۆراكی، پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ به هاوكاریی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له 6 كه‌مپی ئاواره‌كاندا بەڕێوە بردووە و تێیدا 85349 خێزان كه ده‌كاته 430762 كه‌س له وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان، كه خۆی له چه‌ندین سێكته‌ردا ده‌بینێـه‌وه، سوودمه‌ند بوون.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی به‌حركه
له‌م كه‌مپه‌دا 936 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراوه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له لایه‌ن تیمه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌ده‌مه‌وه‌چوون و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت. له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 2788 خێزان كه ده‌كاته 14262 كه‌س هاورکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 2787 خێزان کراوە كه ده‌كاته 14244 كه‌س. هه‌روه‌ها سێكته‌رێكی دیكه كه خزمه‌تێكی به‌رچاوی به دانیشتووانی كه‌مپه‌كه كردووه، بریتییه له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ كه ئه‌میش خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه و تێیدا هاوكاری پێشكه‌ش به 2788 خێزان کراوە كه ده‌كاته 14262 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 8363 خێزان كه ده‌كاته 42766 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی هه‌رشه‌م
له‌م كه‌مپه‌دا 299 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراون، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 1210 خێزان كه ده‌كاته 6059 كه‌س هاوکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 1855 خێزان کراوە و 9241 كه‌س سوودمه‌ند بوون. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆدا كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 1210 خێزان کراوە كه ده‌كاته 6059 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 4275 خێزان كه ده‌كاته 21359 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی دیبه‌گه
له‌م كه‌مپه‌دا 1834 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراوه، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 7425 خێزان كه ده‌كاته 39325 كه‌س هاوکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 11105 خێزان کراوە كه ده‌كاته 58800 كه‌س. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆدا كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 5577 خێزان کراوە كه ده‌كاته 29483 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 24107 خێزان كه ده‌كاته 127608 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی خازر M1
له‌م كه‌مپه‌دا 1297 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراون، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 5411 خێزان كه ده‌كاته 28424 كه‌س هاوکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 7043 خێزان کراوە كه ده‌كاته 37168 كه‌س. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه و هاوكاری پێشكه‌ش به 5375 خێزان کراوە كه ده‌كاته 28282 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 17829 خێزان كه ده‌كاته 93874 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام U3
له‌م كه‌مپه‌دا 1263 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراون، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 4944 خێزان كه ده‌كاته 23141 كه‌س هاوکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 6359 خێزان کراوە، كه ده‌كاته 29835 كه‌س. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆدا كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 4944 خێزان کراوە كه ده‌كاته 23141 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 16247 خێزان كه ده‌كاته 76117 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
چالاكییه‌كانی كه‌مپی حه‌سه‌ن شام U2
له‌م كه‌مپه‌دا 965 خێزانی ئاواره‌ی عێراقی نیشته‌جێ كراون، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، توانیویەتی له سێ سێكته‌ری جۆاروجۆردا هاوكاری پێشكه‌ش به دانیشتووانی ئه‌م كه‌مپه بكات، له‌وانه له سێكته‌ری خۆراكدا، كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 4672 خێزان كه ده‌كاته 22311 كه‌س هاوکاری كراون و زۆر باش كه‌موكووڕییه خۆراكییه‌كانیان بۆ پڕ كراوته‌وه. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری ناخۆراكیدا، كه خۆی له كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و به‌تانی و دۆشه‌ك و قاپوقاچاخ و جلوبه‌رگ و نه‌وت و پاره‌ی كاش و... هتددا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 5064 خێزان کراوە كه ده‌كاته 23932 كه‌س. هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پاكوخاوێنی و ئاو و ئاوه‌ڕۆدا كه خۆی له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پاكوخاوێنی و پارسێلی ته‌ندروستیدا ده‌بینێته‌وه، هاوكاری پێشكه‌ش به 4792 خێزان کراوە كه ده‌كاته 22793 كه‌س. به‌پێی داتاكانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای 2019دا توانراوه 14528 خێزان كه ده‌كاته 69036 كه‌س به شێوه‌ی چه‌ندباره هاوكاری بكرێن.
kdp -
