فەرھاد کەرکووکی: دەبێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە، ئەگینا لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا نین

فەرھاد کەرکووکی: دەبێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە، ئەگینا لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا نین
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پارتی مەرجی ھەیە بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان بکات، یەکەم مەرجیشی لادانی ھێزی عەسکەرەیە لەو شارە.



فەرھاد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک -گەرمیانی پارتی ڕاگەیاند، بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان لەو لە کەرکووک، دەبێت دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە، ئەگینا لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا نین لەو کاتەی کە باس دەکرێت، بەڵام ”ئەگەر دۆخەکە ئاسایی کرایەوە، ئاوارەکان گەڕانەوە و خەڵکی ھێنراو گەڕێنرانەوە، ھێز لەشارەکە برایە دەرەوە، ئەوکات با ھەڵبژاردن بکرێت“.



دووپاتیشی کردەوە کە بە لای پارتییەوە گرنگە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، ئەمەش ھەنگاوی کرداری دەوێت، بەتایبەتیش کە هێزە چەکدار و سەربازییەکان لە کەرکووک بچنە دەرەوە و ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕێتەوە و پارتی بۆ نێو بارەگاکانی خۆی بگەڕێتەوە، بەم شێوەیەش دۆخی کەرکووک ئاسایی دەبێتەوە.










باسنیوز
Top