ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا، کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30-6-2019، یاسین مزوری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارەدێی بەحرکە، کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە جەڵتە کۆچی دوایی کردووە.
یاسین مزوری لە ساڵی 1968 لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر لەدایک ببوو.
