نێچیرڤان بارزانی: دەبێ عێراق ماف و بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزێ
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) لەبارەی هەردوو دیدارەكەوە نووسیویەتی "ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرھەم ساڵح سەرۆکی کۆماری عێراق کۆبوومەوە".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها نووسیویەتی "دووپاتم کردەوە کە ئامادەین گشت کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق چارەسەر بکەین لە کاتێکدا کە گشت ماف و بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا".
BAS NEWS -
