فراكسیۆنی پارتی داوا ده‌كات باخچه‌كانی سلێمانی له وشكبوون بپارێزرێن
زیاد كاكه‌ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌یان ملیار دینار له باخچه جوانه‌كانی سلێمانی سه‌رف كراوه، به‌ڵام ساڵانه له وه‌رزی هاویندا به‌هۆی دابیننه‌كردنی پاره بۆ ئاودانی باخچه‌كان و كه‌مته‌رخه‌میی لایه‌نی پێوه‌ندیدار، پاره‌كه به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، باخچه‌كان جوانی و سوودی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و وشك ده‌بن و، كاتێك پاره‌یان بۆ سه‌رف ده‌كرێت كه دار و چیمه‌ن و گوڵی باخچه‌كان وشك بوونه".
زیاد كاكه‌ڕه‌زا گوتی: "داواكارین به زووترین كات فریای باخچه‌كانی سلێمانی و سه‌وزاییه‌كانی شه‌قامه‌كان بكه‌ون، وه‌ك ساڵی ڕابردوو وشك نه‌بن، كاتێك پاره‌یان بۆ دابین كرا کە سوودی نه‌بوو جگه له هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر، چونكه له وه‌رزی ئاودانی باخچه‌كاندا ماوه‌ی 10 ڕۆژ له كاتی خۆیدا ئاودانییان دوا كه‌وت، ئه‌وكات وشك ده‌بن و سوودی نییه کە پاشتر پاره‌ی بۆ سه‌رف بكرێت".
كاكه‌ڕه‌زا گوتی: "به‌شێكی وشكبوونی باخچه‌كانی سلێمانی پێوه‌ندیی به ڕۆتینیاتی چۆنیه‌تیی ئاودانی باخچه‌كانەوە هەیە."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: "ده‌بێ به‌رپرسانی ئیداریی سلێمانی له كاتی خۆیدا و پێشوه‌خته پاره بۆ ئاودانی باخچه‌كان دابین بكەن. ساڵی ڕابردوو حكوومه‌ت زوو پاره‌ی بۆ ئاودانی باخچه‌كان دابین كرد و خستییه سه‌ر حیسابی حكوومه‌تی خۆجێیی، به‌ڵام پاریش به‌هۆی ئەوە دره‌نگ ده‌ست به سه‌رفكردنی پاره‌كه کرا، وه‌ك ئه‌مساڵ گرفتی وشكبوون ڕووبه‌ڕووی باخچه‌كانی سلێمانی بووه‌وه".
kdp -
