حکوومەتی هەرێم: لەبارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو نیگەرانیمان گەیاندووەتە تورکیا
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی کەوتنەوەی قوربانییانی سڤیل لە ئەنجامی بۆمبارانی ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تورکیا دەربڕی.
لەو ڕاگەیاندراوەدا ، ئاماژە بەوە دراوە: “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات”.
جەختیشی کردووەتەوە کە هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
ئاماژەش بەوە دراوە: “حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قەبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. ناوچه گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لەبارەی ڕووداو و بۆمبارانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی گەیاندووەتە تورکیا و داواکارە دووبارە نەبنەوە.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ناوچه گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.
٢٩/٦/٢٠١٩
باسنيوز
