محەمەد حاجی مەحموود: پەكەكە بیانووی داوەتە دەست توركیا بۆ بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكان
لەبارەی درستكردنی گرووپێك لەلایەن پەكەكەوە بەناوی پاراستنی باشووری كوردستان، محەمەد حاجی مەحموود، گوتی "ئەو گرووپە بۆ تێكدانی دۆخی ھەرێمی كوردستان دروستبووە و پێویستە رێگریان لێ بكرێت. ئەگەر ئەو گرووپە ھێندە قارەمانن با بچن كەركووك ئازاد بكەن، بۆ ئەمە خەڵكیش ھاوكاریان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "دەیان گوندی سنووری قەندیل بەھۆی بوونی پەكەكە چۆڵكراون و ئەوانەش كە لەو سنوورە دەژین، بەردەوام باج و سەرانەیان لێ وەردەگیرێت".
داواشی كرد "سنوورێك بۆ ئەو دۆخە دابندرێت و یەكلایی بكرێتەوە".
K24
