گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ رووبارێكی باڵه‌كایه‌تیدا خنكا

گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ رووبارێكی باڵه‌كایه‌تیدا خنكا
لە رووباری ئێنێی نا

بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان، ئەحمەد نەجات وچه‌ی باڵەکایەتی گەشتیارێک خنکا و یەکێکیش بریندار بوو. راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (06:00) به‌ كاتی هه‌ولێر، گەشتیارێک بە ناوی فەرمان غەفور دانیشتووی هەولێر كه‌وتووه‌ته‌ ناو رووباری ناوچەی گەشتیاری ئێنێی ناوچه‌ی باڵەکایەتی و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

گوتیشی: هاوڕێیه‌كیشی بە ناوی دیار عەبدولقادر هەوڵی رزگار کردنی داوه‌ و ئەویش بریندار بووه‌ و دواتر لە لایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، تیمەکانیان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکە، بەڵام بەهۆی ساردی و تیژڕەوی ئاوی رووبار کاری دۆزینەوەی تەرمەکە سەختە و تا ئێستا نه‌توانراوه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه‌.

باڵەکایەتی ناوچەیەکی شاخاوییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ نێوان شاخەکانی کۆدۆ و حەساری سەکران بەهۆی مانەوەی بەفر، لە وەرزی هاوین گەشتیاری زۆر رووی تێدەکەن و لەو مانگەش دووەمین کەسە لەو ئاوەدا دەخنکێت و شەشەمین حاڵەتی خنکانیشە لە سنووری شارۆچكه‌ی سۆران.
Top