"كاركردن له جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه وسه‌یدسادق به‌رده‌وامه"
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردسانی ڕاگه‌یاند: "كاركردنی له جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق به‌رده‌وامه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه بەتەواوی پشتیوانمانە."
دەر‌باره‌ی كاتی ته‌واوبوونی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق، ئازاد تۆفیق ده‌ڵێ: "ئێستا زۆر به‌باشی كار له پڕۆژه‌كه‌دا ده‌كرێت و ته‌واوی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان هاوكارن. بڕیاره له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق كۆتایی پێ بێت".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 88 ملیار دیناری بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق ته‌رخان كردووه و 4 ملیار دیناری بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و جووتیارانه ته‌رخان كردووه، كه زه‌وییان به‌ر پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وێت.
دەر‌باره‌ی گرنگیی پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "قه‌ره‌باڵخی له‌سه‌ر قه‌زای سه‌یدسادق كه‌م ده‌كاته‌وه، ڕێگای نێوان هه‌ڵه‌بجە_سلێمانی ده‌بێته جووتساید، هۆكارێكیش ده‌بێت بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ."
پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه_سه‌یدسادق ماوه‌ی چه‌ند ساڵ به‌هۆی قه‌یرانی دارایییەوە ڕاوه‌سابوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه ستراتێژییه‌كانی كوردستاندا بڕیاری وەگەڕخستنەوەی کاری پڕۆژەکانی دا."
ڕووبه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و پێك هاتووه له قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، ناوه‌ندی پارێزگاكه و ناحیه‌كانی سیروان، خورماڵ، بیاره، به‌مۆ و 86 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانییه‌وه دووره، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 120 هه‌زار كه‌سه.
kdp -
