شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.6.27 شێخ محه‌مه‌د بن زايد جێنشینی ئەبووزەبی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە هاوکاری و پەیوەندیی ئیمارات لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنهه‌ييان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ کردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

هاوکات سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى شێخ محه‌مه‌د بن زايدى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ سه‌ر ڕۆڵ و چالاكييه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئيماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئه‌لخه‌ليفه‌ بۆ هاوكاريى مرۆيى و سوپاسى هاوكارييه‌كانيانى كرد.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پينجشه‌ممه‌ 27/6/2019 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه‌.










باسنيوز
Top