بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران و ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان تەرخان دەكرێت
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی کردەوە،" بەشداریمان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی یەكێتی ئەورووپا كرد، كە تایبەتە بە یارمەتی مرۆی بۆ پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان"
ڕاشیگەیاندووە، "هاوكاری كۆمەڵگای خاوەن ماڵ كە پەنابەران لە خۆی دەگرێت، لە یەكێك لە پرۆژە تایبەتەكان بڕیار درا بە تەرخانكردنی بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتگیری و هاوكاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان".
باسنيوز
