بەرپرسێكی پارتی لە جەلەولا: سنوورەكە نا ئارامە و بۆشاییەكی ئەمنی گەورە دروست بووە
عامر ڕەفعەت، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە شارەدێی جەلەولای سەربە قەزای خانەقین ڕايگەیاند: ”سنووری حەمرین و خانەقین و دیالە بەگشتی نائارام و ناجێگیرە لەبەر ئەوەی بۆشاییەكی ئەمنی گەورە لە سنوورەكەدا دروست بووە، هێزە عێراقییەكان بە سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و میلیشیاكانی حەشدەوە ناتوانن ئەم دۆخە چارەسەر بكەن، ئەگەر پێشمەرگەیان لەگەڵ نەبێ“.
گوتیشی: ”هێزە عێراقییەكان ڕێكخراو نین، بۆنموونە میلیشیاكانی حەشد تەوجیهاتی حكوومەتی عێراق و فەرماندەی موسەلەحەی عێراق جێبەجێ ناكەن، بەڵگەشمان بۆ ئەوە لەبەر دەستە“.
ڕوونیشی كردەوە، سەرەڕای بێ توانایی ئەو هێزانە لە سنوورەكەدا، كەچی میلیشیاكان خۆیان بە پاسەوانی سنوورەكە دەزانن لەكاتێكدا خۆیان بەشێكن لە ڕووداوەكانی سنوورەكە.
باسنيوز
