لە دهۆک شوێنەواری شارێكی دێرین دۆزرایەوە
د. حەسەن ئەحمەد، بەرپرسی شوێنەواری دهۆک راگەیاند: دۆزینەوەی ئەو شوێنەراوە کە لە شارێکی گەورەی (میتانی) پێکهاتووە، یەکێکە لە گەورەترین دەستکەوتەکانی مێژوویی لە مێژووی کوردستان دا.
د. حەسەن ئەحمەد راشیگەیاند: مێژووی شارەکە بۆ 1600 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە و تێیدا چەندین پارچەی شوێنەواری و دەستنووس و نووسینەوەی بزماری تێیدا دۆزرانەوە و لە کاتی بەرێوەچوونی کۆنفرانسە رۆژنامەییەکدا نیشان دەدرێن.
ئەو پسپۆرەی شوێنەوارناسی دهۆک ئاماژەژیکرد: شوێنی جوگرافی شارەکە دەکەوێتە سەر کەناری رۆژهەڵاتی روباری دیجلە لە خانکێی نزیک قەزای سێمێل و کە لە چەندین تەلار و بینایە و قەسری گەورە پێکدێت.
بەرێوبەرایەتی شوێنەوارناسی دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کراون و شوێنەوارناسان لە وڵاتی ئەڵمانیاش گرنگی زۆریان بەم دەستکەوتە مێژوویییە داوە. بڕیاریشە لە هەمانکاتد لە ئەڵمانیاش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دۆزینەوەی ئەو شارە مێژووییە ئاشکرا بكرێت.
k24
