لێژنەیەک بەھۆی گرانبوونی نرخی ھێلکە دەچێتە بەغدا
ماجید دەباغ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاگەیاند: "بۆ دابەزاندنی نرخی ھێلکە بریارە بەرێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ و بەرێوەبەرایەتیی پلان بچنە بەغدا".
گوتیشی: "لێژنەیەک پێک دێت ئەو لێژنەیە دەچێتە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بە مەبەستی دەرکردنی ڕێنمایی بۆ ھاوردەکردنی ھێلکە بە جۆرێک زیانی بۆ بەرھەمی ناوخۆیی نەبێت".
پێشتر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی ھێلکە بڕیاری دابوو ھێلکە لە ھەرێمی کوردستانەوە ھەناردەی بەغدا نەکرێت.
