پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور لە رووباری چامە خنکا

پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور لە رووباری چامە خنکا
به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، پۆلیسێكی پاسه‌وانی سنوور، به‌ناوی "سه‌ربه‌ست عه‌بدولڕه‌حمان پیرۆ"، له‌ رووباری چامه‌ خنكا.

کاروان میراودەلی ئەفسەری بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند، ئاگادارکراینەوە لە خنکانی کەسێك بەناوی سەربەست عەبدولرەحمان پیرۆ، لە دایکبووی ساڵی 1978، كه‌ دانیشتووی سۆرانه‌.

کاروان میراودەلی گوتیشی: "ئەو کەسە پاسەوانی سنوورە و لەکاتی دەوامی ئاسایی خۆی لە گوندی خاڵۆنه‌، سەر بەناحیەی شێروان مەزن لەرووباری چامە خنکاوە".

راشیگه‌یاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر و سۆران سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن لە رووبار، بەڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوەتەوە.
Top