کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دواخرا
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە کوردستان 24ی راگەیاند، کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه تائێستا نەزانراوە، تەنها کورتەنامەیەکیان بۆ هاتووە ئاگادار کراونەتەوە کە کۆبوونەوەکە دواخراوە.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی، به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و چوار وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت.
k24 -
