سیدەكان... بەھۆی بۆردوومانی تورکیاوە ھاووڵاتیەک شەھید بوو
ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان دواى كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كوێستانى گه‌روه‌زین له سنوورى ناحیه‌كه‌مان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى سوپای توركیا، به بۆمبێك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج، به داخه‌وه هاووڵاتیه‌ك به ناوى مه‌نسور نافیع دێگه‌یى كە پۆلیسە، گیانى له‌ده‌ست دا و برایه‌كه‌شى به سه‌ختى بریندارە.
گوتیشى ئه‌م دوو قوربانیه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تیین و روویان كردبووه سنوورى شارۆچكه‌ى سیده‌كان و دووچارى ئه‌م رووداوه بوونه‌ته‌وه.
bas news -
