شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

 شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، شاندێكی نەوت و غازی پەرلەمان، سەردانی هەرێمی كوردستان دەکەن.



د.ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەمبارەوە ڕاگەیاند: لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی بابەتی نەوت و غاز سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ حكوومەت و لێژنە پەیوندیدار لە پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆ دەكەن".



سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆی ڕای گەیاند ئێمە ئامادەین و با ئەوان بێن تەماشای كۆمپانیاكان و ئەو هەنگاوانەی ئەنجام دەدرێن بكەن".



هاوكات لەبارەی کاتی هاتنی لێژنەكە لە هەفتەی داهاتوودا بۆ هەرێمی كوردستان، د.ڤیان سەبری ڕاشی گەیاند: "نازانم، بەڵام سەردان دەكەن".







باسنیوز
Top