لە گەرمیان مێرمنداڵێک دەستگیر کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 25/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، دوای سکاڵای مجێوری مزگەوتی (عمر ابن خگاب) لە کەلار، لە ڕووداوی دزیکردنی پاسکیلی یەکێک لە نوێژخوێنانی مزگەوتەکە، بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیانە دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد".
ئاماژە بەوەش دراوە، پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی گەرمیان توانییان لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبار کە مێرمنداڵێکە و تەمەنی 12 ساڵە، دەستگیر بکەن و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 443 ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
باسنيوز
