لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر کرا
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکەن کە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە".

باس لەوەش کراوە: "تۆمەتبارەکە ناوی (ع، م، ع)و لەچەند بنکەیەکی ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە، بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆرەوە".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی لەبنکەکانی ھەواری شار، سەرا، چوارچراو چەند بنکەیەکی دیکە داواکراو بووە.









باسنيوز
Top