شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیایە
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی عێراق ئێستا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە".
دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد: "شاندی عێراق داوایان کردووە هەرێمی کوردستانیش لەو دیدار و چاوپێکەوتنانەدا بەشدار بێت و لە شاندەکەی عێراقدا نوێنەری هەبێت و منیش وەک نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاندەکەدا بەشدارم".
هاوکات لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکەوە بۆ لەندەن بەریتانیا، ئاماژەی بەوەش کرد: "سەرۆک کۆمار و وەزیرەکانی دیدار و گفتوگو لەگەڵ حکوومەتی بەریتانیا دەکەن و بەگشتی لەسەر پرسەکانی "سیادی، ئەمنی و ئابووری گفتوگو دەکەن، هەروەها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شاندەکە لە بەریتانیا دەمێننەوە".
باسنيوز
