پزیشکێکی کورد لە سیمینارێکدا بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد

پزیشکێکی کورد لە سیمینارێکدا بە جەڵتە کۆچی دوایی کرد
پزشکێکی خەڵکی دھۆک لە سیمینارێکدا لە وڵاتی نەمسا بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا.

دکتۆر شەونم ئەحمەد وەیس، پزیشکی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی دھۆک ئەمڕۆ سێشەممە 25-6-2019 کۆچی دوایی کرد.

شەونم ئەحمەد وەیس رۆژی 23-6-2019 بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی ئافرەتان سەردانی نەمسای کرد و لەناو سیمینارێکی کۆنفڕانسەکەدا، جەڵتەی دڵ لێی دا و گیانی لە دەست دا و بڕیارە بەم نزیکانە تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.










باسنيوز
Top