سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی دلین وەلید دەرچوو
ئەمڕۆ سێشەممە لە دادگای دھۆک سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی دلین وەلید دەرچوو.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 2019.6.25 لە دادگای دهۆک دادگاییکردنی تاوانبار و بکوژی دەلین وەلید بەڕێوە چوو کە دوو سەعاتی خایاندووە و دادوەر دوای گوێ لێگرتنەوە لە وتەکانی تاوانبار و پارێزەرانی دلین وەلید، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژ دەرکرد.
بڕیاری سزاکەش تا مردن جێبەجێ دەکرێت و کەوسوکاری دلین لەبەردەم دادگان و دڵخۆشن بە بڕیارەکە".
لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان دلین وەلید کچێکی تەمەن 10 ساڵ دوای دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەری لەلایەن پیاوێکەوە سەر بڕدرا و دواتر تاوانبار دەستگیر کرا و دانی بە تاوانەکەی نا.
دلین وەلید تەمەنی ١٠ ساڵ و دانیشتووی شاری دھۆک و دواتر سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی دلین پشتگیریی خۆی بۆ باوکی دلین دەربڕی و بەڵێنیی پاڵپشتی دا کە لە دادگا سزای یاسایی بکوژ بدات".
باوکی دەلین لە دوای بڕیاری دادگا سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ پاڵپشتییەکەی.
باسنيوز
