ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کێشەی پێوەرەکانی ئاو چارە دەکات

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کێشەی پێوەرەکانی ئاو چارە دەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، ماوەیەکە کێشەیەی پێوەرەکانی ئاو لە شاری ھەولێر بوونی ھەیە، ئەوانیش وەک ئەنجوومەنی پارێزگا بەدواداچوونیان بۆ کەیسەکە کردووە و بەردەوامیش دەبن.

سلێمان خالید سلێمان سەرۆکی لێژنەی شارەوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەو پسوولانەی لە ماڵپەرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە بڕێکی زۆر پارەی ئاو بۆ ماڵان گەڕاوەتەوە، بەشێکی زۆری ڕاستە، ئەوانیش وەک ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و لایەنێکی چاودێر بە دوادچوونی وردیان بۆ بابەتەکە کردووە.

سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەشدا، کە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ھەماھەنگییان لە سەر ئەو بابەتە کردووە، بۆ ئەمەش ھەر ھاووڵاتییەک کێشەی پێوەری ھەبوو، دەبێت وێنەیەکی پێوەرەکەی بگرێت و بیباتە بەرێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر و، لەوێش کێشەکەی بە رێگای لیژنەی تایبەتمەند بۆیان چارە دەکەن و، ئەو ھەڵەی کە ڕوویداوە بۆی چارە دەکەن .، هاوکات جەختیشی لەوەکردەوە، کە ئەوان وەک ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پرۆسەکە.

kdp -
Top