لێدوانی سەهەند سەركەوت یەكەمی 12ی وێژەیی
ببێتە یەكەمی هەرێمی كوردستان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەهەند وتی،"سوپاسی خێزانەکەم و مامۆستاکانم ئەکەم، پەیامم بۆ ئەو خوێندکارانەی کە نمرەی کەمیان بەدەستهێناوە ئەوەیە كە پێویست بەخۆ خەمبارکردن و خۆبێزارکردن ناکات، کات ڕۆیشتوە و ناگەڕێتەوە".
سەهەند سەركەوت وتیشی،"سەبارەت بەوانەی کە ڕەخنەدەگرن، کە دەڵێن وەرەقەی تاقیکردنەوەکان کڕدراوە، ئەمە هەموی دورە لە ڕاستیەوە".
راشیگەیاند،" سەبارەت بە هەڵەکانیش جگە لەوانەی عەرەبی کە ئەویش چاککرا و وانەی ئینگلیزیش گران و ناڕون بو، بەڵام لەهەمو وانەکان نمرەی زیاترم تیا بەدەستهێناوە، بەڵام لایەنگری هەرکەسێک ئەکەم کە دەڵێت هەڵەی تیابوە".
باسنيوز
