لە ھەولێر پشکنین بۆ 27 شوێنی دەرمانی کشتوکاڵی دەکرێت

لە ھەولێر پشکنین بۆ 27 شوێنی دەرمانی کشتوکاڵی دەکرێت
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە ھەولێر پشکنین بۆ 27 شوێنی دەرمانی قڕکەری کشتوکاڵی کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/6/2019، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕاگەیاندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێری بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھاتووە: "لە ھەڵمەتێکی بەرفراواندا توانرا پشکنین بۆ 27 دووکان و کۆگای فرۆشتنی دەرمانی کشتوکاڵی و قڕکەری کیمیایی، لەسەر ڕێگای ھەولێر ـ گوێڕ ئەنجام بدەین".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، مەبەست لە پشکنین وبەدواداچوونەکاندا دڵنیابوونە لەو جۆرە دەرمانە کشتوکاڵی، قڕکەری کیمیایی، جۆرەھا تۆی چاندنی سەوزە و میوەی زیانبەخش و قەدەغەکراو تۆمار نەکراودا.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە، ھەر شوێنێک پابەند نەبێ، رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران وەردەگیرێت.










باسنيوز
Top