لە بۆکان دەستدرێژیی سێکسی کرایە سەر کچێکی تەمەن 5 ساڵان

لە بۆکان دەستدرێژیی سێکسی کرایە سەر کچێکی تەمەن 5 ساڵان
لە شاری (بۆکان)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پیاوێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 5 ساڵان و ئازاریشی داوە.

ڕێکخراوی (ھەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو 21/6/2019، کچێکی تەمەن 5 ساڵان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە، کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەری.

باس لەوەش کراوە، دەگوترێ باوک و دایکی ئەو کچە بچووکە خەڵکی بۆکان نین و ھەردووکیان نابیستن، سکاڵایان لەسەر ڕاھێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیان ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

ئاماژە بەوەش دراوە، ناوی ئەو پیاوەی کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە (بابەک. م)ە، قونابیی ئەندازیاریی تەلارسازیی یەکێک لە زانکۆکانی بۆکانە، ھەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیسی ئێران دەستگیر کراوە و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیراوە، ئەو پیاوەش ھاوڕێی باوکی ئەو کچەیە و وەکوو ڕاھێنەر لەماڵیان بووە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو کچە منداڵە دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گەڕێندراوەتەوە، بڕیارە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ورمێ بکرێت.










باسنيوز
Top