نێچیرڤان بارزانی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكه‌ین
له گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا، كه به سه‌ردانێك له هه‌ولێرن، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه، ئێستا كه دوای قۆناغی داعشه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن له بواره جیاوازه‌كاندا وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "سوپاسی كۆمپانیایكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، كه پێشتریش له قۆناغێكی سه‌ختدا ئێمه‌ی به‌ته‌نیا جێنه‌هێشت و ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه له‌یاد ناكات و هه‌موو ئاسانكاریێك بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه و گوتیشی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی و دڵنیایی ده‌ده‌ینه وه‌به‌رهێنه‌ران و مافه‌كانیان ده‌پارێزین.
ئاماژه‌ی به ئەوهشدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین قۆناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێ بكه‌ین و ده‌بێت هه‌ردوو لامان سوود له هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌رگرین و گوتی: هه‌ردوو لا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان هه‌یه و هه‌وڵی جددیش له‌و پێناوه ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی هه‌رێم گوتی: "ده‌توانین له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كان كار بكه‌ین و باوه‌ڕمان به ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زیاتر له 15 ساڵی رابردوو ئه‌زموونمان هه‌یه و به سوودوه‌رگرتن له‌و ئه‌زموونه، هه‌وڵی باشتر بۆ ئاینده ده‌ده‌ین.
گوتیشی: "له‌كاتێكدا ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین رێكخراوی كاری جیهانییه و نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 3 ملیۆن كۆمپانیای قه‌باره جیاواز له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كات و زیاتر له 100 نووسینگه‌ی هه‌یه، هیوادارین له ئاینده‌دا كاری باش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین".
باس‌نیوز
