رۆیشتنی ھاووڵاتیانی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات کەمی کردووە

رۆیشتنی ھاووڵاتیانی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات کەمی کردووە
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ٩٨%ی ئەو پەنابەرانەی لە ئێران و تورکیا و سووریا ئاوارەی عێراق بوون، لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن. راشیگەیاند ڕۆیشتنی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بۆ دەرەوەی وڵات کەمی کردووە.


ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابارانی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند بە بەراورد بە ساڵی پێشوو و بەھۆی نەمانی شەڕی داعش و باشتربوونی باری دارایی، ڕۆیشتنی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بە ڕێژەی ٨٠% کەمی کردووە.


گوتیشی ھۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی ھاووڵاتیان بۆ وڵاتانی دەرەوە بە تایبەت ھەندێ وڵاتی ئەورووپا ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە وەرگرتنی پەنابەر و داوای مانەوە لەو وڵاتە بە ھەموو شێوەیەک ڕەت دەکەنەوە.


ئاری جەلال ئاشکراشی کرد لە ھەرێمی کوردستاندا ٢٥٠ ھەزار پەنابەری وڵاتی سووریا و تورکیا و ئێران لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەن کە لەو ڕێژەیەش ٩٨%یان لە ھەرێمی کوردستانن.

bas news -
Top