هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر په‌رله‌مانی عێراق ده‌درێت
له لێدوانێكی میدیاییدا رامی سکینی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیروون, كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، رایگەیاند، هەندێك کەس و لایەنی سیاسی تاوەکو ئێستاش ئاستەنگ بۆ تەواوکردنی کابینەی حکوومەت دروست دەکەن.
گوتیشی: دەستبەردارنەبوونی ئەو لایەنانە لە هەندێك پۆست, وادەکات هاووڵاتییان بچنەوە ناوچەی سەوز و هەڵبکوتنە سەر پەرلەمان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانێتی سائیرون ئاماژەی بەوەشدا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەر لایەنەکان لەسەر کاندیدەکان نەگەنە رێککەوتن، ئەوا هاووڵاتییان هەڵوێستیان دەبێت و هەڵدەکوتنە سەر پەرلەمان.
ماوەی 8 مانگە به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان، کاندیدی ھەریەك لە پۆسته وەزارییه‌كانی ناوخۆ، بەرگری، داد و پەروەردە یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
بڕیاربوو دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدات، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتن و ناكۆكی لایه‌نه‌كان، له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه لابرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مۆڵه‌تی ته‌نیا 10 رۆژی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی د‌یاریكردبوو، كه ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ری كابینه‌كه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واو نه‌كات و كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌ستنیشان نه‌كات، كه تا ئێستا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌و وه‌زاره‌تانه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌وا وه‌ك سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی شه‌قامی عێراق ده‌هه‌ژێنن.
k24 -
