سیوەیلی: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین

سیوەیلی: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نین
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:30 ئەنجامی تاقیكردنه‌وه‌كانى کۆتایی پۆلەکانی 9 و 12 رادەگەیه‌نێت.

سامان سیوەیلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 23-6-2019 وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕاگەیاندنێ.

سیوەیلی گوتیشی: "قوتابیان و خوێندکاران و هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، کە ئەمشەو کاتژمێر ۸:۳٠ی شەو بە کاتی هەولێر، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (۲٠۱۸ ـ ۲٠۱۹) ڕادەگەیێنرێت.

kdp -
Top