لە نێو بازاڕی سلێمانی به‌كارهێنانی بڵندگۆی دەنگ قەدەغە کرا
به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ) له‌لایه‌ن به‌شێك له دوكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوه و خۆراك له بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه به دیارده ئه‌مه‌ش بێزاری هاوڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، قائیمقامی سلێمانیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بڵندگۆكانی داوه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كان و پۆلیسی رێكاری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌نووسراوێكدا كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی، به‌شی ڕێكاریی ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه هاتووه، له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر 119 بڵندگۆدا گیراوه كه بوونه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی كێشه و ئاژاوه و دروستكردنی ژاوه‌ژاو له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، له‌نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو بفه‌رموون به وه‌رگرتنی ئه‌و بڵندگۆیانه‌ی (مكهبهره) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بۆ له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند: "رێگه نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێرانه له بازاڕ و گهڕهكهكهندا به‌كاربهێنرێت و لێژنه هاوبهشهكانیشی راسپاردووه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانهدا بگرێت و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شاری سلێمانی گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان له‌رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) گه‌یانده قائیمقامی سلێمانی و بێزاری گله‌یی خۆیان له‌و دیارده‌یه ده‌ربڕیووه و داوای قه‌ده‌غه‌كردنیان كرد، هه‌ربۆیه قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی داوه.
باسنيوز
