زێباری: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا لەبارەی پشكی كورد له سوپا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه
فەریق بابه‌كر زێباری، فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە و سوپاسالاری پێشووی عێراق رايگه‌یاند، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، کە رۆژی پێنجشەممە 20-6-2019 ئەنجامی دا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆی لەبارەی پشکی کورد لە سوپا، هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتە سیادییەکان کردووە.
بابەکر زێباری هەروەها رایگەیاند، پشكی كورد له سوپای عێراق بەهێز دەکرێتەوە و له‌ئاستی باڵاش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بارودۆخی ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پركردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد له سوپای عێراق.
باسنيوز
