کامیل قادر: تا کاتی دیاریکراو ناوەکانمان ئامادە دەبێت
کامیل قادر، ئەندامی لێژنەی ھەڵسەنگاندنی سیڤییەکانی گۆڕان ڕاگەیاند: تا ئەو کاتەی کە کاک مەسرور بۆ وەرگرتنی ناوی کەسەکان دایناوە، ناوەکانی ئێمە لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبێت“.
ڕوونی کردەوە کە ناوەکان بە دوو پاکێج دەبن، پاکێجی یەکەم ناوی وەزیرەکانە، پاکێجی دووەمیش ناوی بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرەکان دەبێت، سەرەتا پاکێجی یەکەمیان پێ دەدرێت.
ھاوکات کامیل قادر ئاشکرای کرد: ”پێش ڕادەستکردنی ناوی کاندیدەکان، جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و ناوەکان ئاشکرا دەکرێن، دواتر خانەی ڕاپەڕاندن ناوی چوار وەزیرەکە بە راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەدات“.
باسنيوز
