وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەنرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 23/6/2019، وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا قوتابییان لەوە ئاگادار کراونەتەوە: "ئەمشەو کاتژمێر 8 و 30 خولەک بە کاتی ھەولێر، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی ساڵی خوێندنی (2018 ـ 2019) ڕادەگەیەنرێت".
چەند ڕۆژێکیشە لە چەند شارێکی ھەرێمی کوردستان، قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بانگەشەی بوونی کۆمەڵێک کەموکوڕییان لە تاقیکردنەوەکانی چەند وانەیەک کرد و داوای چارەسەری گونجاویان کرد.
باسنیوز
