مەسرور بارزانی: دڵنیاییم بە پێکهاتەکان دا کە حکوومەتی داهاتوو پارێزەری مافەکانیان دەبێ
ئەمڕۆ شەممە (٢٢-٦-٢٠١٩) مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی پێکهاتەکانی تورکمان و کلدان و سریان و ئاشووری لە شاری هەولێر کۆبووەوە.
مەسرور بارزانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی ،ئەمڕۆ دیدارم لەگەڵ لایەنەکانی تورکمان و کریستیان بۆ بەئەنجامگەیاندنی گفتوگانی پەیوەست بە کابینە تازەی حکوومەت هەبوو.
bas news -
