وەزارەتی ناوخۆ: پارەكە تەرخان كراوە.. دەست بە ھەڵگرتنی پاڵاوگەكان دەكەین
د. سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی داوە كە پارەمان بۆ خەرج بكات و نووسراویشی كردووە بۆ خەرجكردنی پارەكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە و پارەكەش تەرخان كراوە، بۆیە دەست بە ھەڵگرتنی پاڵاوگەكان دەكەین".
بە گوتەی د. سامی، كاتی ئەوە ھاتووە هەڵگرتنی پاڵاوگە نایاساییەكان زیاتر دوانەخرێت، چونكە ناكرێ ئەو پاڵاوگانە لە كاری خۆیان بەردەوام بن، بۆیە دەست بە ھەڵگرتنیان دەكەین و تەنھا داخستن نابێت و بە یەكجاری ھەڵدەگیرێن.
لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی ١٦٣ پاڵاوگەی نایاسایی ھەن و ئەنجوومەنی وەزیرانیش لەسەر راسپاردەی سەرۆكی پێشووی حكوومەت، بڕیاری داوە سەرجەمیان بە یەكجاری ھەڵبگیرێن.
kdp -
