به تێچووی زیاتر له 4 ملیار دینار رێگەی كۆیه نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
مه‌حمه‌د مه‌هدی به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: شه‌قامی كۆیه له سه‌ر هه‌مان دیزاینی پێشووتر هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و دووباره قیرتاو ده‌كرێته‌وه. كه درێژی شه‌قامه‌كه 52 كیلۆمه‌تره و له كۆتایی جووتسایدی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ناو شاری كۆیه .
به‌رێوه‌به‌ری رێگاوبانی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تێچووی پرۆژه‌كه له سه‌ر بوودجه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه به گوژمه‌ی چوار ملیار و چوارسه‌د و هه‌شتا ملیۆن دینار، ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌ش ته‌نها (90) رۆژ ده‌خایه‌نێت
ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا به هۆی كاركردن له سه‌ر رێگا هاتووچۆ به ته‌واوی له سه‌رشه‌قامه قه‌ده‌غه كراوه
kdp -
