سبه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت
ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، ڕايگه‌یاند: "پاش کێشە و گرفتە یەک لە دوای یەکەکانی ناو تونێلی دەربندیخان و بوونی دواکارییەکانمان لەڕێگەی قایمقامیەتی قەزای دەربندیخانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە، کە سبەینێ یه‌كشه‌ممه، لیژنەیەکی هونەری لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبانی سلێمانی بەمەستی بەدواداچوون و چارەسەركردن بۆ گرفتەکانی ناوتونێلی ده‌ربه‌ندیخان سەردانی شاری دەربندیخان دەکەن".
روونیشی كرده‌وه: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەینێ یه‌كشه‌ممه 23/6/2019، لە کاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانییەوە تاکوو کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ، تونێلی دەربندیخان دادەخرێت و هاتوچۆ دەکەوێتە سەر شاخی بەرانان".
گوتیشی: "بارهەڵگر کە باری پێبێت ڕادەگیرێت تاکوو تونێل دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر شاخ گرفت و لەمپەر بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک دروست نەبێت و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانیش تووشی ڕووداو زیانگەیاندن نەبن".
باسنيوز
