کەرکووک.. لە یەک شەودا سێ ئۆتۆمبێل دزراون

کەرکووک.. لە یەک شەودا سێ ئۆتۆمبێل دزراون
شەوی رابردوو لە سێ گەڕەکی شاری کەرکووک لە سێ کاتی جیاوازدا سێ ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان دزراون.

یەکەم حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی "رەحیم‌ئاوا" بووە کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا بارھەڵگر بە ژمارەی تابڵۆی کەرکووک مۆدێل٢٠١٨ دزراوە.

حاڵەتی دووم دزینی ئۆتۆمبێل لە کەرکووک لە گەڕەکی (موسەلا) بووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا ژمارەی کەرکووک دزراوە.

لە حاڵەتی سێیەمیش لە گەڕەکی "بارووتخانە"ی ئەو شارە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری کیای بارھەڵگر دزراوە.

ھەر سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلەکان لەبەردەم ماڵی خاوەنەکانیان بووە و پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی دزینی ئۆتۆمبێلەکان کردووە.

لە دوای١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک رۆژ بەرۆژ تێک دەچێت و ھێزە ئەمنییە عێراقییەکان ناتوانن کۆنترۆڵی دۆخی ئەمنیی ئەو شارە بکەن.










باسنيوز
Top