لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشی ئێرانی‌دا گیرا
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به قایمقامیه‌تی سلێمانی لیژنهکەیان لەناو کۆگایەک ده‌ستیان به‌سه‌ر (25) كارتۆن شیری فرێشدا گرتووه كه كراوه‌ته كیسەی نایلۆنه‌وه و به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه، شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە: "شیره ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه له جۆری (میعاد)ه و له ئێرانه‌وه هاورده كراوه، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له بازاڕه‌كانی سلێمانی ساخی بكاته‌وه".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە: "بۆ پاراستنی له تێكچوون ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌كرێنه ناو قوتوو یاخود كیسە، بڕێك مه‌وادی پاراستنی تێده‌كرێت تا ئه‌و ماوه‌ی بۆی دیاری كراوه، چونکە له كاتی به‌سه‌رچوونیدا ئه‌و مادده ده‌بێته پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌كه‌نه‌وه".
به بڕیاری قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنهکەوە له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆی سلێمانی له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رڕبهڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
