پێش پشووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ ده‌درێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێش پشووی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌درێت.
رێڤینگ هروری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، راگه‌یاند، پێش واده‌ی ته‌واوبوونی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان كابنیه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
رێڤینگ هروری هەروەها رایگەیاند، دەنگدان لەسەر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت دواناخرێت، ”له نزیكترین كاتدا له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت“.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، زانیاری‌یان پێگەیشتووە، کە یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌شداری له كابینه‌ی نوێ ده‌كات، ”ناوی وه‌زیره‌كانیان دێته په‌رله‌مان".
رۆژی 1-7-2019، پشووی هاوینەی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات و تا رۆژی 1-9-2019 بەردەوام دەبێت.
رۆژی سێشەممە 11-6-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوزەد کرد و دواتریش ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نووسراوی ناوزەدکردنەکەیان بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نارد.
رۆژی چوارشەممە 12-6-2019، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راسپارد.
باس‌نیوز
