ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست دەدرێت بە مامۆستایان

 ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست دەدرێت بە مامۆستایان

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەم نزیکانە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان رادەگەیەنن و تەنها چەند هەنگاوێکی بچووک ماوون.

راشیگەیاند: "پێنج جۆری ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا جیا لە لاندکروزەر، بەشێوەی قیست دەدرێن بە مامۆستایان".

لەبارەی مەرجەکان و رێنماییەکان، عەتا ئەحمەد گووتی کە دەبێت ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە رەچاو بکرێن:

1- ئەوان دەڵێن بەقیستی 36 مانگ ئێمه داوای 40 مانگمان کردووە.

2- داوامان کردووە رێژەی زیادە %6 بێت و بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بێت

3- جۆری ئۆتۆمبیلەکان پێنج جۆری تۆیۆتا دەبێت

4- قیستی مانگانە لەگەڵ پێدانی موچەدا دەبێت

5- لەجیاتی رەهنی خانوو و مووڵک، مامۆستا تەنها کەفیلێکی مووچە خۆری پێویستە .
K24-
Top