خورماڵ.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

 خورماڵ.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا

ئیوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، 21ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ نزیك گوندی "گردی گۆ" لەسەر رێگای ناحیەی خورماڵ، لەئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان دەبڵ، شۆفێری ماتۆرسیكله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رائيد بارزان عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، شۆفێری ماتۆرسیكله‌كه‌، ناوی (شاهيد عومه‌ر)، تەمەن 27 ساڵه‌، دانیشتووی قەزای شارەزووره‌ و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ له‌ دواوه‌ی ماتۆر سكیله‌كه‌ سه‌ركه‌وتبوو، به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌ و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی پارێزگای هەڵەبجە کراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بەبڕیاری دادەوەری لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە، به‌ گوێره‌ی ماددەی یاسای 24ی هاتووچۆ بەندکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبنکەی خورماڵ بۆ رێکخراوە.
K24-
Top