وەزارەتی پەروەردە: ٢٠ لیژنە پێك ھاتوون.. مافی هیچ قوتابییەك ناخورێت

 وەزارەتی پەروەردە: ٢٠ لیژنە پێك ھاتوون.. مافی هیچ قوتابییەك ناخورێت
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە گوتی، نزیكەی ٢٠ لیژنە بۆ تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ پێك ھاتبوون و ئەوەی پێویست بووە بۆ قوتابیان كراوە. دەشڵێ، مافی یەك قوتابی ناخورێت و هەمووان مافی خۆیان وەردەگرن.

كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەبارەی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵەوە نزیكەی ٢٠ لیژنە پێك ھاتبوون و بەدواداچوونیان بۆ گلەییەكانی قوتابیان كردووە، ھەرچییەكیش پێویست بووبێت بۆ قوتابیان كراوە و لە ئێستادا كار لەسەر تەواوكردنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەكرێت".

بە گوتەی لەتیف، وەكو وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەرچی پێوستە بۆ قوتابیان كردوویانە و مافی یەك قوتابی ناخورێت و با دڵنیاش بن هەمووان مافی خۆیان وەردەگرن.
kdp-
Top