سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی لە کۆبوونەوە دان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی لە کۆبوونەوە دان
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

لەو دیدارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندێکی باڵا لە هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەبارەی پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و مادەی 140 پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بخرێنە بەرباس و تاوتوێ بکرێن.

هەر ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەش کۆ بووەوە.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی، دوای هەڵبژێرانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بە یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.










باسنيوز
Top