ماکرۆن: کۆتایی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.6.20 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ئاشکرای کردووە: "کۆتایی ساڵی 2019 سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم"
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی کورد دادەنرێت و حکوومەتی فەرەنساش وەک پاڵپشتێکی کورد هەموو کات هەڵوێستەکانی بەرانبەر بە دۆزی کورد گرنگ و کاریگەر بوون.
ئەم سەردانەی ئیمانوێل ماکرۆن بە یەکەم سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت و پێشتریش فرانسوا هۆلەند، سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەتەوە و لە کۆشکی ئێلیزەش چەند جار پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
باسنيوز
