لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر چەندین مریشکی سەربڕاودا گیرا

لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر چەندین مریشکی سەربڕاودا گیرا
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 70 دانە مریشکی سەربڕدراودا گیرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمەڵگای دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێیدا خراوەتە ڕوو، ڕۆژی چوار شەممە 19/6/2019، 70 دانە مریشکی سەربڕاو کە لە ناو بارێکی (کاشی) حەشاردابوو، لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگاوە بەشی ئابووری دەستی بەسەرداگیرا، کە ئەمەش کارێکی نایاساییە.

ڕوونیشکراوەتەوە، کە لەلایەن بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەرانەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/6/2019، لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگاوە توانرا ئەو 70 دانە مریشکە سەربڕداوە لە نێو ببردرێ.










باسنيوز
Top